لە کۆمەڵگەی دۆمیز لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەک تەزووی کارەبا لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و کرێکارەکەی دیکەش بریندار بوو.
ئومێد نزار پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دهۆک ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەی "دۆمیز" لە سنووری پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە کاتی کارکردندا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کرێکار بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەو دوو کرێکارە لە کاتی کارکردندا بوون لەسەر باڵەخانەیەک و لەو کاتەدا تەزووی کارەبا لێیداون، لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا گەنجێک کە تەمەنی لە نێوان (30 بۆ 35) ساڵدایە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەها گەنجەکەی دیکەش برینەکەی سووکە.







