درەنگانی ئەمشەو لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پایسکیلێکەوە، منداڵێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە ڕوویداوە؛ کاتێک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە منداڵێکی پایسکیلسواری داوە بە ناوی (محەمەد عەبدوڵڵا گۆران).
دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە







