لە قەزای کفری، هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای کفری، هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.







