هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای کفری لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جێب واز) بە ئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار ڕۆیشتووە و ماتۆڕسکیلێک بەپێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە، لە ئەنجامدا تووشی پێکدادان بوون.







