کەمێک پێش ئێستا، تیمەکانی پێشمەرگە لە ڕووباری کاولۆکان تەرمێکیان دۆزییەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاگەیاند، پاش ئەوەی تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی پێشمەرگەوە دۆزراوەتەوە، تیمەکانیان توانیویانە دەریبهێنن. ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمەکە نوێ نییە و چەند هەفتەیەکە لەنێو ئاودا ماوەتەوە.







