ئەمڕۆ هەینی لە گوندی گرتکی دۆڵی ڕووستێی سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی ڕووداوێکی وەرگەڕان ڕوویدا و بەهۆیەوە 8 کەس بوونە قوربانی.
ڕەوەند هاودیانی گوتەبێژیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە دیانا سامی پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گرتکی باڵەکایەتی سێ کەس گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان شۆفێرەکەیە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاشی گەیاند کە 5 کەسی دیکە بریندار بووە و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراون لە سۆران.
ڕەوەند هاودیانی گوتی: قوربانییەکان هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و پیشەیان کاری کشتوکاڵییە و لە کاتی گەڕانەوەیان لە زەوییەکەیان تووشی ڕووداوەکە بوون.







