لە ئەنجامی شەڕێکدا لە قەزای ئاکرێ، 3 برا بوونە قوربانی کە بەهۆیەوە 2 کەسیان گیانیان لەدەستدا و برای سێیەمیان بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، رووداوەکە شەوی چوارشەممە، 21ی تشرینی یکەم لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و کێشەیەک لەنێوان چەند کەسێکدا روویداوە. لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا 2 برا کوژراون و برایەکی دیکەشیان بریندار بووە، لە کاتێکدا لە لایەنی بەرامبەر هیچ کوژراو و بریندارێک تۆمار نەکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە ئاشکرای کرد، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، هاوکات ئەو دوو برایەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، پیشەیان مامۆستا و پارێزەر بووە.







