لە نزیک گەڕەکی کانی بەردینە لە شاری سلێمانی، بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە، هاووڵاتییەکی بەتەمەن شێلدرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی (ڕووناک مەحموود حەمە)یە و تەمەنی 67 ساڵە، خەڵکی گوندی سەرگەڵووە و دانیشتووی شاری سلێمانییە.
سەبارەت بە چۆنییەتیی ڕووداوەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکە بە خێراییەکی زۆر شۆفێرییکردووە و پێش ئەوەی ئەو ژنە بشێلێت، خۆی بە 2 ئۆتۆمبێلی دیکەشدا کێشاوە، دواتریش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ژنەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە شوێنی کارەساتەکە هەڵاتووە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و گەڕان بەدوای شۆفێرەکەدا بەردەوامە.







