سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە، مەسرور بارزانی بە هێزە ئەمنییەکانی ڕاگەیاند، لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباراندا کەمتەرخەمی مەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە پاراستنی هاووڵاتییان و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. هەروەها جەختی لە سەروەریی یاسا کردەوە و ڕایسپاردن کە لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن.







