نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی هێرشێکی «تیرۆریستی» بۆ سەر کڵێسایەک لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی ئوردن، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراون و بریندار بوون، مەحکوم کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی «X» بڵاویکردووەتەوە، هاوپشتی خۆی بۆ گەل و ڕابەرایەتی ئوردن دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە تیرۆریزمی بە هەموو شێوەکانییەوە، بە تایبەتی هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان و مەدەنییەکان، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکانی قوربانییەکان دەربڕیوە و بۆ بریندارەکان ئاواتی چاکبوونەوەی خێرای خواستووە؛ هەروەها هیواخوازی کردووە کە ئوردن و گەلەکەی هەمیشە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بن.







