نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی بنیادنان و گەشەپێدان، دیداری کرد. لەو دیدارەدا، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و تێگەیشتن لەنێوان ڕەوتە سیاسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری کردەوە.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ۱۲ ئۆکتۆبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی بنیادنان و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی فیدراڵی کرد.
لەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ و تاوتوێ کران. هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و تێگەیشتن لەنێوان ڕەوتە سیاسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری، گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتکردنی هاووڵاتیان کردەوە.
پێویستیی هاوئاهەنگی و هەنگاوی هاوبەش لەنێوان هێز و ڕەوتە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان، بابەتێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.







