سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کەلتووری لوبنان کرد و دۆخی ناوچەکە و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، بە تایبەتی لە بوارى کەلتووردا، تاوتوێیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۱ ئۆکتۆبەری ۲۰۲۶، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە غەسان سەلامە، وەزیری کەلتووری لوبنان کرد.
لەو دیدارەدا، دیدگاكان سەبارەت بە دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان، بە تایبەتی لە بوارى کەلتووردا، کرایەوە.







