سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بەریتانیا دیداری کرد و لەو دیدارەدا، دۆخی ئاسایشی، بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، هەنگاوەکانی چالاککردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ۱۹ ئۆکتۆبری ۲۰۲۶، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەخێرهاتنی لە جۆناتان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بەریتانیا کرد.
لەو دیدارەدا کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوون، دەربارەی دۆخی ئاسایشی و گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بۆچوون کرا.
هەردوو لایەن لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بە تایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، هاوڕا بوون.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، هەوڵ و گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس.







