پێشمەرگە و تێکۆشەر (ڕەمەزان مەولوود بۆسەڵی) پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵان و برای شەهیدی سەرکردە جامی مەولوود، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو ڕەمەزان مەولوود، لەدایکبووی ساڵی 1933 بوو، لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و پێشتریش وەک ئەندامێکی دڵسۆز لە کاری ڕێکخستندا خزمەتی کردووە. هەروەها پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێری شۆڕشی گوڵانیش بووە. کۆچکردوو تەواوی تەمەنی پڕ لە سەروەریی خۆی لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا تەرخان کرد.
لە سەردەمی سەختی ئاوارەیی و زۆرداریی ڕژێمی بەعسیشدا، هەمیشە وەک تێکۆشەرێکی پێداگر و خاوەن هەڵوێستی بەرزی نیشتمانی ناسرابوو و پێگەیەکی دیاری لەناو خەباتی گەلەکەیدا هەبوو.







