سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە نۆیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی گەلی كوردستاندا بۆ سەربەخۆیی، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە "ساڵیادی سەركەوتنی ئیرادەی گەل، پیرۆز و پایەدار بێت".







