پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێك لەبارەی ڕووداوی كوشتنی ئافرەتێك بەناوی سەوسەن ئیبراهیم محەمەد لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە گوندی پیڕەشی شاری هەولێر بڵاو دەكاتەوە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت: ئەمڕۆ چوراشەممە کاتژمێر 1:30ـی پاش نیوەڕۆ، ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان.
هەروەها رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەكە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە ژنێک بە ناوی (سەوسەن ئیبراهيم محەمەد) لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی (إ، إ، م) بە چەقۆ کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەی بنکەی کەسنەزان بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا.
جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا لێکۆڵینەوەكان لەسەر ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامن.







