
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و هەردوو لایەن جەختیان لە تەواوکردنی کابینەی حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و هەردوو لایەن جەختیان لە تەواوکردنی کابینەی حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ۱۲ ئۆکتۆبەر ۲۰۲۶ لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکومەتی فیدراڵی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی بنیادنان و گەشەپێدان کرد.
لەو دیدارەدا، دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە پێویستی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و پشتگیریکردن لێی کرایەوە.
هەروەها بابەتی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی، پەسەندکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر خرانە بەرباس.