پەرزیدەنت مەسعود بارزانی سەکرتێری گشتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی بە پێشوازی وەرگرت و دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بابەتی سەقامگیریی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە ۲۶ ئۆکتۆبەر ۲۰۲۶ لە پیرەماغ، پەرزیدەنت مەسعود بارزانی لەگەڵ شێخ جەمال ئەلضاری، سەکرتێری گشتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراق، کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا. هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان و پاراستنی سەقامگیریی عێراق کرایەوە.







