
پرێزیدەنت بارزانی هەژدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری هەولێر دەکاتەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ۲۱ ئۆکتۆبری ۲۰۲۶، پرێزیدەنت مەسعود بارزانی، هەژدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە شاری هەولێر کردەوە.
ئەم پێشانگایە کە لەلایەن دامەزراوەی میدیایی و کەلتووری «مەدا» ڕێکخراوە، بە بەشداری زیاتر لە ۴۰۰ دامەزراوەی چاپ و بڵاوکردنەوە و بە ئامادەبوونی پرێزیدەنت مەسعود بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاوی میوانان، کەسایەتییە سیاسی، کەلتووری و ئەکادیمییەکان و ڕۆژنامەنووسان، بە دروشمی «من کوردستانیم» دەستی بە کار کرد و بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت