پێشبینی دەكرێت بەرەبەیانی سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی بارانبارین بگاتە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە لە زۆربەی ناوچەكان بارانی بەخوڕ ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەمشەو بارستە هەورێکی زەبەلاحی چڕی باراناوی داخیلی پارێزگای ئەنبار بووە و بەرەو ناوچەکانی باشووری مووسڵ لە جوولەدایە کە هەڵگری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێزە.







