سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و جەختیان لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
ڕۆژی دووشەمە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.







