مونا قەهوەچی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چاکسازیی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان رایگەیاند دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، لە پێشەوەش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و نیشتمانی و ئەخلاقییە و پێویستە بێ مەرج و دواخستن جێبەجێ بکرێت.
مونا قەهوەچی راشیگەیاندووە ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی چاکسازیی تورکمان ئامادەین بۆ بەشداری لە دانیشتن و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و جێبەجێکردنی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و دەستووریی خۆمان.







