نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا کۆبووەوە و تیشکيان خستە سەر ئاسۆی پەیوەندییەکانی بوخارست لەگەڵ بەغدا و هەولێر.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕادو دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.







