بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و کارمەندانی ئەم دەزگایە کرد و رایگەیاند کە ئەم دەزگایە لە ناخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش هاوکاری بە لێقەوماوان پێشکەش دەکات و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرۆک و کارمەندانی ئەم دەزگایە پیرۆز دەکەم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئەو کار و خزمەتانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە لێقەوماوانیان کردووە. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز دەکات
Kurdistan TV
پوختە
بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و کارمەندانی ئەم دەزگایە کرد و رایگە...





