مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، سوپاسی پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی. هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.







