مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە رەشید بەگ سیامەنسووری هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر كرد.
دەقی پرسەنامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:-
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.







