سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر کۆبووەوە. هەردوولا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر كرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .
بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
To view this video please enable JavaScript, and consider upgrading to a web browser that supports HTML5 video
- Chapters
- descriptions off, selected
- subtitles settings, opens subtitles settings dialog
- subtitles off, selected
This is a modal window.
Beginning of dialog window. Escape will cancel and close the window.
End of dialog window.







