وەزارەتی زانست و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕێنماییەکی وەزیری، بڕیاری دا داشکاندنی ۴۵ لە سەدا لە کرێی خوێندن بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی پاراڵێل (شەفتی دووەم) و ئێوارە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
بەپێی ئەو ڕێنماییە وەزیرییەی بە واژووی وەزیری زانست و خوێندنی باڵا دەرکراوە، ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۶-۲۰۲۷) جێبەجێ دەکرێت و هەموو قۆناغەکانی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بۆ پشتگیری لە خوێندکاران و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانیان، وەرگیراوە







