دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی، زەمان عەبدە، نووسەر و چالاکوانی دیاری دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد.
بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، نووسەر و چالاکوانی دیاری بواری جینۆساید (زەمان عەبدە) دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو یەکێک بوو لە خەمخۆرە دڵسۆز و پێشەنگەکانی دۆسیەی ئەنفال و قوربانییانی جینۆسایدی گەلی کوردستان، کە لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام خەمی قوربانییان و ئازاری ئەنفالکراوانی وەک ئەرک و بەرپرسیارییەتیی خۆی دەبینی و دەنگێکی دلێری ئەو دۆسیەیە بوو.







