بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، لە ڕێکەوتی 27/10/2026، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان لە بوونی حاڵەتێکی داربڕین لە گوندی "پەنجار"ی سەر بە قەزای سیدەکان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەکە بە هاوکاری لەگەڵ مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ئەنجامی بەدواداچوونەکەدا، هێزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن، هاوکات دەست بگرن بەسەر 3 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری جۆری پیکاب و تڕاکتۆرێکدا کە بە تەواوی پڕ کرابوون لە داری بڕدراوەی دارستانەکانی ناوچەکە.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەست بەسەر تەواوی دارەکان و ئامرازەکانی گواستنەوەدا گیراوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە بەردەوامن.







