ئەمڕۆ شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد، دیمەشق بە وردی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری چوونە ناو ڕێککەوتننامەی بەرگریی مەککە دەکات.
وەزیری دەرەوەی سووریا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ساڵانەی "دیالۆگی مەنامە" لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند: لە ئێستادا گفتوگۆی بەردەوام لە ئارادایە بۆ هەڵسەنگاندنی چوونە ناوەوەی سووریا بۆ نێو هاوپەیمانیی مەککە، کە پێشتر لە لایەن هەریەک لە دەوڵەتانی عەرەبستانی سعوودیە، پاکستان و تورکیاوە دامەزرێنراوە.







