ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لەناو قوتابخانەی "المحدثة" لە شارۆچکەی "زەرکان"ـی سەر بە پارێزگای حەسەکە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا منداڵێک بە ناوی "ئەحمەد سەنجار" گیانی لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە یەکێک لە بریندارەکان مامۆستایەکی قوتابخانەکەیە.
تیمە فریاگوزارییەکان سەرجەم بریندارەکانیان بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شارۆچکەی "تەل تەمەر" و شاری "حەسەکە" گواستووەتەوە. سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی برینەکان سووک و مامناوەندن و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت.







