ئەمڕۆ هەینی 6ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی پێشوەختە و بەدواداچوونی مەیدانیی ورد، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانییان لە پارێزگای کەرکووک دەست بەسەر درۆنێکی سەرچاوە نادیاردا بگرن کە مووشەکێکی جەنگیی هەڵگرتبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئەندازەی سەربازیی سەر بە سوپای عێراق، درۆنەکە و تەقەمەنییەکەی لە شوێنی دۆزینەوەکە لە ڕێگەی تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراوەوە لەناو بردران و مەترسییەکەی پووچەڵ کرایەوە.






