ئەمڕۆ شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە کە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (10ـی تشرینی دووەمی 2026) بە تەواوی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی 2027 تەرخان بکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوە کرد، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، پڕۆژەی ستراتیجیی "ڕێگەی گەشەپێدان" و "سندووقی سیادیی نەوەکان" وەک لەپێشینەترین کارنامە و ئەولەوییەتی ستراتیجیی حکوومەت لە بودجەکەدا دیاری کراون.







