سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، فەرمانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەک لەم کۆمپانیا و سێکتەرانەی گرتووەتەوە:
کۆمپانیای "سکای پڵەس": هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەکرێگرتنی کاونتەرەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ، بەهۆی پەیوەندیی کۆمپانیاکە بە گرووپە چەکدارەکانەوە و ڕاسپاردنی کارەکە بە کۆمپانیایەکی جیهانی.
کۆمپانیای "سەما ئەلمەتار": هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەکرێدانی گەراجی ناوخۆیی و سەربەتاڵی ئۆتۆمبێلەکان لە فڕۆکەخانەکە لەسەر هەمان بنەما و ڕادەستکردنی بە کۆمپانیای نێودەوڵەتی.
کۆمپانیای "ئەلفەیسەڵ ئەلشامخ": هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەکرێدانی نووسینگەی تەکسیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ بەهۆی بوونی پەیوەندی بە لایەنی چەکدارەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی هێز و گرووپە چەکدارەکان لە دامەزراوە هەستیار و ژێرخانە ستراتیژییەکانی دەوڵەت، بەتایبەت لە کەرتی فڕۆکەوانی و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکاندا، لەگەڵ بەستنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا خاوەن ئەزموونە جیهانییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە.







