ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنییەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانج لە پێکهێنانی لیژنەکە، بۆ بەدواداچوونی وردە لەسەر بارودۆخ و ڕەهەندەکانی ئەو هێرشە تاوانکارییەی کە لە کاتژمێر 11:10ـی شەوی ڕابردوودا ڕوویداو تێیدا کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج.







