زەیدی ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگار، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەرانی ئەنبار لە پەرلەمان، ڕایگەیاند: "قۆناغی ئێستا قۆناغی ئاوەدانی و بونیادنانەوەیە، بۆیە ڕێگە بە هیچ چەکێک نادەین ئاسایش تێک بدات یان هاووڵاتییان تووشی هەڕەشە بکات."
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە حکوومەت پلانی هەیە تا ساڵی 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و خێراکردنی گەشەی وڵات.
سەبارەت بە کێشەکانی پارێزگاکەش، زەیدی بەڵێنیدا کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی مووچەی شەهیدان، برینداران و قەرەبووی خاوەن خانە زیانلێکەوتووەکانی تیرۆر و ئاوارەکان دەکات و خەرجکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیاران و باخەوانان دڵنیا دەکاتەوە.
فەرمانی کرد بانگهێشتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان بکرێت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی فۆسفات و شووشە، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە سامانی نیشتمانی.
هەروەها سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت بۆ "ململانێ لەگەڵ گەندەڵی" کردەوە، کە بە هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی گەشەپێدان لە سەرانسەری عێراق ناوی برد.







