تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتگیری عەلی زەیدی دەکات و دەڵێت: عەلی زەیدی پەیامێکی ڕوونیدا بە میلیشیاکانی عێراق.
دەقی بڵاوکراوەکەی تۆمباراک:
سەرۆکوەزیران زێدی پەیامێکی ڕوونی نارد: میلیشیاکان هیچ پێگەیەکیان لە دامەزراوەکانی عێراقدا نییە. داهاتووی عێراق هی گەلەکەیەتی، نەک هی ئەو گرووپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەوڵەت کار دەکەن. ئەمە سەروەرییە لە کردەدا.







