ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە میانی ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل تاوەکو ئێستا ئەرکەکانی خۆی لە ئێران تەواو نەکردووە، هاوکات تارانـی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵ دەدات هەنگاوەکانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە ئێران بەردەوام ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ئێران هەوڵی مەترسیداری دیکە دەدات کە ئیسرائیل دەخاتە بەر مەترسییەکی ڕاستەقینە، بەبێ ئەوەی سروشتی ئەو هەوڵانە دەستنیشان بکات یاخود ئەو هەنگاوە سەربازییانە ڕوون بکاتەوە کە وڵاتەکەی بە نیازە بیانگرێتەبەر.







