ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) ڕایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین، کە وەک دەستدرێژییەک بۆ سەر تەواوی گەلی عێراق هەژمار دەکرێت".
نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا، پشتیوانیی خۆی بۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە لە هەوڵەکانیاندا بۆ دۆزینەوەی ئەو لایەنانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی هێرشەکە و ڕووبەڕووبوونەوەیان بە یاسا و سزادانیان.







