کوردستان تیڤی
ڕاستەوخۆ
هەواڵەکان
کوردستان
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهانهەواڵ و چالاکییەکانی پ.د.ک
ئابووری
تەندروستی
هەمەڕەنگ
زانستتەکنەلۆژیاژینگەکولتوور و هونەر
وەرزش
دۆکیومێنتاری
بەرنامەکان
خشتەی پەخش (EPG)ڕاستەوخۆ
دراما
بیروڕا
ڕیپۆرتاژ
مەڵتیمیدیا
مەسرور بارزانی لە بەغدا: پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 دەبێت دادپەروەرانە و دەستووری بێت
گوێ بگرە0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان تیڤی

دەزگای ساتەلایتی کوردستان بۆ هەواڵ، بەرنامە و ڕاستەوخۆ.

دەربارە

دەربارەی کوردستان TVتیمی ئێمەمێژووی کەناڵکار لەگەڵمان

خزمەتگوزارییەکان

ئابووریژیانبەرنامەکانڕاستەوخۆ

یاسایی

مەرج و بەندەکانپرسیارە باوەکانپەیوەندیمان پێوەبکەڕیکلام
کوردستان TV لە هەموو شاشەیەکداکوردستان TV لە هەر کوێیەکدا ببینە
App Store — iOSGoogle Play — Android
مافی لەبەرگرتنەوە ٢٠٢٦ کوردستان تیڤی. هەموو مافەکان پارێزراون.
سەرەکیهەواڵڕاستەوخۆڤیدیۆ
هەواڵەکان

مەسرور بارزانی لە بەغدا: پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 دەبێت دادپەروەرانە و دەستووری بێت

پوختە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.

هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد و هاوڕابوون لە سەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان .

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد کە  تا ساڵی 2030 دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووری عێراق دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لە بارەی مەفە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی  و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا :

بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کێڵگە نەوتییەکان کرا لەسەر بنەمای دەستوور.

داهاتی نەوت و نانەوتی: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڕێوەبردنی کرا  بە پێی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان، هاوشانی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە.

بودجەی فیدراڵی 2027: پشکی هەرێمی کوردستان و میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە سەر بنەمای دەستوور دەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

یاسای نەوت و گاز: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش و دانوستان و لێکتێگەیشتن کردەوە، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.

داهێن زرار⁦09-11-2026 16:21⁩
بڵاوکردنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

کەرکووک.. فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق تونێلێکیان لە وادی زغەیتوون کردە ئامانج و سێ چەکدار کوژرانهەواڵەکان3 کاتژمێر لەمەوپێشکەرکووک.. فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق تونێلێکیان لە وادی زغەیتوون کردە ئامانج و سێ چەکدار کوژرانتۆم باراک سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکاتهەواڵەکان4 کاتژمێر لەمەوپێشتۆم باراک سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکاتدانە گاز: بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوەهەواڵەکان9 کاتژمێر لەمەوپێشدانە گاز: بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوەعەلی زەیدی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەردەکاتهەواڵەکان9 کاتژمێر لەمەوپێشعەلی زەیدی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەردەکاتعەباس عەراقچی: گەلانی ناوچەکە و خەڵکی ئەمەریکاش لە فێڵەکانی ئیسرائیل و کێشکرانیان بۆ شەڕی بێکۆتا بێزار بوونڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست9 کاتژمێر لەمەوپێشعەباس عەراقچی: گەلانی ناوچەکە و خەڵکی ئەمەریکاش لە فێڵەکانی ئیسرائیل و کێشکرانیان بۆ شەڕی بێکۆتا بێزار بوونشاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بۆ تاوتوێکردنی بودجە و نەوت و مووچەهەواڵەکان21 کاتژمێر لەمەوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بۆ تاوتوێکردنی بودجە و نەوت و مووچە