گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی پرسی بودجە، شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوشانی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی دیکە، کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و بەرهەمداریان لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ڕاشکاوی، بە پشتبەستن بە داتا و ژمارەی فەرمی تەواوی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە و بۆچوونی هەرێمی بە تەواوی بۆ ڕوونکردوونەتەوە.
لەبارەی کاردانەوە و هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، گوتەبێژی حکوومەت ئاشکرای کرد کە عەلی زەیدی لە وەڵامی تێڕوانینەکانی سەرۆکی حکوومەتدا گوتوویەتی: دەمەوێت کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەم.







