تۆم باراک لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و هەولێر، ئەو ڕێگەیەیە کە بەهۆیەوە پرسە سەخت و ئاڵۆزەکان چارەسەر دەکرێن، لەوانەش: هەناردەکردنی نەوت، مووچە و دابەشکردنی داهاتەکان.
باڵیۆزی ئەمەریکا ستایشی ئیرادەی سیاسیی هەردوو سەرۆکوەزیرانی کرد و گوتی: سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرکردایەتییەکی لێهاتووانەیان لە بەڕێوەبردنی گفتوگۆکاندا نیشاندا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، تۆم باراک هەڵوێستی فەرمیی واشنتۆنی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمەریکا لە پاڵ هەردوولادا دەوەستێت لە کاتێکدا پێکەوە هەنگاو دەنێن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی گەشەسەندوو، خۆشگوزەران و خاوەن سەروەریی تەواو.







