مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی:
لەگەڵ تۆم باڕاک هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز و یەکگرتوو بمێنێتەوە.
پێشوازیمان لە بەرەوپێشچوونەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی و تیمەکەی کرد لەبارەی یاسای بودجە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی:
لەگەڵ تۆم باڕاک هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز و یەکگرتوو بمێنێتەوە.
پێشوازیمان لە بەرەوپێشچوونەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی و تیمەکەی کرد لەبارەی یاسای بودجە.
رێککەوتین کە پێویستە ناکۆکییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکەین.
هیوادارین رێککەوتنی نەوت و گازیش تەواو بێت.
جەختمان لە بەهێزیی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.