بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییەوە ئاوی زێی گەورە بە ڕێژەیەکی زۆر لێڵ بوو بوو، ئەوەش وایکرد لەپێناو پاراستنی کوالێتیی ئاوی ماڵان بۆ ماوەیەکی کاتی پڕۆسەی دابەشکردن ڕابگیرێت.
ڕابەر حوسێن دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و گوتی: ئێستا سەرجەم وێستگەکانی ئیفراز کەوتوونەتەوە کار و کۆگاکانی دابەشکردن بە تەواوی پڕکراونەتەوە لە ئاو؛ لە چەندین گەڕەکی شاری هەولێر ئاو گەیشتووەتە ماڵان، و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆش ئاو بەسەر سەرجەم گەڕەکەکانی دیکەی پایتەختدا دابەش دەکرێت.







