لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی ئیداری، ئەمنی و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو، سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە لە قەبارەی زیانە مادییەکان و ڕەوشی بەهاناوەچوونی خێزانە زیانلێکەوتووەکانی کۆڵییەوە، هاوکات دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری و شارەوانی کرد کە لە یەکەم ساتەکانی ڕووداوەکەوە لە مەیداندا بوون.

هەواڵەکان
مەسرور بارزانی لەگەڵ شانەی قەیرانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەولێر کۆبووەوە
پوختە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ لێکەوتەکانی شەپۆلی بارانبارین و لافاوی چەند گەڕەکێکی پایتەخت، لەگەڵ شانەی قەیرانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.






