ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری ئیسرائیل، دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی نوێی کنێسێت سوێندی یاسایییان خوارد، دووبارە داوای پێکهێنانی حکوومەتی یەکڕیزیی نیشتمانیی کرد، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە ئێران لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل دروستی کردووە.
نەتانیاهۆ لە وتارێکدا لە بەردەم کنێسێت (پەرلەمان) ڕایگەیاند: "ئێران کار بۆ بونیادنانەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات و لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا، ڕووبەڕووی گوشاری نێودەوڵەتی دەبینەوە بۆ قبووڵکردنی ئێرانێکی پڕچەک بە چەکی ئەتۆمی".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەکەی ئێرانی بە "هەڕەشەیەکی هەبوونی" (واتە هەڕەشە بۆ سەر مانەوە و بوونی ئیسرائیل) وەسف کرد و گوتی: "لە بەردەم ئەم هەڕەشانەدا، دەبێت لە ژێر ئەم قوبەیەدا تەنیا یەک کار بکەین: وەلانانی سەرجەم تێڕوانین و ناکۆکییەکانی دیکە بۆ لایەک و پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی".







