لە بەیاننامەکەی گەنجانی نەینەوادا هاتووە: هاودەردی و پشتیوانیی تەواوی مرۆیی و نیشتمانیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان پێشکەش بە بنەماڵەی قوربانییان، خەڵکی بەڕێزی هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە خوای گەورەش داواکارین گیانی قوربانییان بە بەهەشت شاد بکات و شیفای خێرا بە برینداران و سەلامەتی بە زیانلێکەوتووان ببەخشێت.
گەنجانی نەینەوا جەختیان لە پتەویی پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە کە هەمیشە لە ساتە دژوارەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، و ڕایانگەیاند: لە دەربڕینێکی یەکگرتوودا دەڵێین کە ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە و کارەساتی ئێوە کارەساتی ئێمەشە، ئێمە وەک ئەندامانی یەک جەستەین، لەم ساتە سەختەدا خۆمان بە بەشێک لە خەم و ناڕەحەتیی خەڵکی هەولێر دەزانین و هەمیشە وەک ڕۆڵەی یەک وڵات لە پاڵ یەکتردا دەمێنینەوە.







