ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاژانسی دەنگوباسی "فارس"ـی ئێرانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە سەکۆکانی کێڵگەی گازی "پارسی باشوور" لە ئێران کەوتووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.







