ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەم دواییەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە، بووە هۆی واژۆکردنی پێنج بەڵگەنامەی گرنگ، کە دیارترینیان پەیوەست بوون بە پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" و دەروازە سنوورییەکانەوە.
باڵیۆزی تورکیا ڕوونیکردەوە، ئەو ڕێککەوتنەی لە داهاتوودا واژۆ دەکرێت تەنیا کەرتی نەوت ناگرێتەوە، بەڵکو غاز، بۆرییەکان، پاڵاوگەکان و بەستنەوەی تۆڕی کارەباش لەخۆ دەگرێت، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەی ڕۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی هەردوو کۆمپانیای (سۆمۆ)ـی عێراقی و (بۆتاش)ـی تورکییەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، باڵیۆزی تورکیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەستنەوەی بەندەری فاو بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەنگاوە ئابووری و ئەمنییانە نیشانەی قۆناغێکی نوێن لە هاوکاریی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات، کە تێیدا داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان تەرخان دەکرێت و پێگەی عێراق وەک پردێکی بازرگانی پتەوتر دەبێت.







